Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

بایز زراری: لەم قۆناغەی ئێستا ئەرکی پارتی بۆ ئایندەیەکی گەش و پڕ لە دەستکەوت دەبێت


  کڵپەنیوز:

هەمووان دەزانین کە پاش تەواو بوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ، پارتی دیموکراتی کوردستان توانی یەک ملێون دەنگ تپەڕێنێت ئەمەیش ئەرکی پارتی قورس تر کرد 

بایز زراری وەک یەکێک لە بەربژێرە هەرە سەرکەوتووەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی هەولێر لە لێدوانێکدا وتی: "لەم قۆناغەی ئێستا ئەرکی پارتیمان بۆ ئایندە هەوڵدانی زیاترە بۆ دەستەبەرکردنی تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان چونکە خەڵک بە دەنگەکانیان ئەوەیان سەلماند تاکە پارتی سیاسییە کە پارێزگاری لە هەرێمی کورستان دەکات وە داکۆکیکاری تەواوی ماف و کێشە کەڵەکەبووەکانی سەرجەم پێکهاتەکانیەتی".

زراری وتیشی : "خەڵکی کوردستان متمانەی تەواویان بە پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە و ئەیزانن کە پارتی لە بەرپرسیارێتی ڕاناکات وە لەهەموو قۆناغەکان دا پارێزگاری لە مافەکانیان کردووە".

"پارتی کار بۆخۆش گوزەرانی و ئارامی و ئاوەدانی دەکات بەبێ جیاوازی خزمەتی پێکهاتەکانی هەرێمی کردووە لە ڕابردوو و لە داهاتووش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی مافەکانیان دەستەبەر بکات، بۆیە من دڵنیام پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو خەڵکە بێ ئومێد ناکات و بە باشترین شێوە خزمەتیان دەکات" ئەمە وتەی بایز زراری بەربژێری سەرکەوتووی پارتی بوو.