کڵپەنیوز:
میدیای ئێران ئاشکرای کرد، کە ئێوارەی ئەمڕۆ رەزا پەهلەوی کوڕی محەمەد رەزا پەهلەوی، دواین شای ئێران دۆخی تەندرووستی تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانەکراوە.
رەزا پەهلەوی ئێستا لەفەڕەنسا نیشتەجێیە و لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئیسڕائیل داوای گۆڕینی رژێمی ئێرانی لەئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاواکرد، بەڵام شەوی رابردوو دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی لەنێوان ئێران ئیسڕائیل راگەیاند.
بەپێی هەواڵی میدیای ئێرانی، کە لەزاری کچەکەی رەزا پەهلەوی بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی ئاگربەستەکەوە ناوبراو تووشی پاڵەپەستۆ و ناجێگری فشاری خوێن بووە و بەهۆیەوە دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەکراوە.
میدیای ئێرانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە رەزا پەهلەوی دووچاری جەڵدەی دڵ هاتووە و ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشکی دایە.