Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لەئاگر بەستی ئێران و ئیسڕائیل دەکات


کڵپەنیوز:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بۆ ئاگربەستی شەر لەنێوان ئێران و ئیسرائیل بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت:


- پێشوازیی لە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەکەم بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل.

- باوەڕی تەواوم بەوە هەیە کە تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانیی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە.

- سوپاسی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی تر دەکەم بۆ کاری دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی تەنگژەکان لەو کاتە هەستیارەی ئێستادا.