کڵپەنیوز:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە و کۆمەڵێک پرسی دیکەی پەیوەست بەناوچەکە دوا و گوتی ئەوەی لەدەستمان بێت بۆمووچەخۆران دەیکەین.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرەکەدا ئاشکرای کرد، کە بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی هەرێم دەکەن بۆگفتووگۆکردن لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و گوتیشی: "گەر لەگەڵ شاندەکە نەگەینە رێککەوتن، بەو داهاتەی لەبەردەستمانە مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکەین".
لەکۆنگرەکەدا سەرۆکی حکومەت سوپاسی فەرمانبەرانی کرد، کە ماوەی 2مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و خۆڕاگربوونە بەرامبەر بەغداد.