کڵپەنیوز:
فەیروز حەسن ساڵەیی کاندیدی ژمارەی 28 پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک لە لێدوانێکی تایبەتی بە کڵپەی گووت: “پارێزەری شکۆی تاک بە تاکی خەڵکی کەرکووک دەبین”
باسی لەوەش کرد، کە وەک ئەندازیارێک چۆن لە ماوەی 22 ساڵی ڕابردوو توانیویەتی خزمەتی دانیشتوان پێکهاتەکانی شاری کەرکووک بکات، بەردەوام دەبێت لە خزمەتی خەلکی بەشەرەفی شارەکە.
فەیرۆز حەسەن ساڵەی کاندیدی ژمارە 28 پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەرکەوتنی بەربژێرەکانی پارتی واتە سەرکەوتنی ئاشتی و و ئازادی و پێکەوە ژیان کۆتایی هات بە دیکتاتۆری و عەسکەر تارێتی کەرکووک، واتە کۆتایی هاتن بەداگیر کردنی زەوی جوتیاران و تەعریب کردن
نەیشی شاردەوە، کە سەرکەوتنی لیستی 197 واتە گەڕانەوەی شکۆ و ئاڵای پیرۆزی کوردستانە بۆ کەرکووک و سەرجەم پێکهاتەکانی و جێ بەجێ کردنی کار و پڕۆژە خزمەت گوزارییەکانە و گووتیشی: "کاری لە پێشینەی ئێمە دەبێت بە ئەگەر هاتوو ئێمە سەرکەوتین بە ئەڕێ توانمان کار بۆ دانیشتوانی شارەکەمان دەکەین و بەسەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانین گۆڕانکاری گەورە بکەین کەرکووک بەرەو پێش بەرین لە ڕووی خزمەت گوزاری ئابووری کۆمەلایاتی سیاسی ودەنگی پارتی، دەنگی هەموو پێکهاتەکانی شارەکەیە سەرکەوتنمان دەبێتە مایەیی ئارامی و سەقامگیری".