کڵپەنیوز:
دوێنێ لەشاری کەرکوک و لەیەکێک لە کۆبونەوە جەماوەرییەکان بەرێز محمد حلبوسی سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان باسی لەوە کرد کەئەو نجم الدین کەریمی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دورخستوەتەوە.
هەرچەندە خوا لێخوشبو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بو بەڵام وەکو کوردێک من وەڵامت دەدەمەوە و دەڵێم، جەنابت سەرۆکی پەرلەمان بویت و سەرۆکی حزبیش بویت نەتوانی دیفاع لەخۆت بکەیت و لەپۆستەکەت لادرایت و دورخرایتەوە چۆن دەڵێ من نجم الدین کەریمم لاداوە لەکاتێکدا لەو سەردەمەی خوالێخوشبو نجم الدین کەریم پارێزگار بو جەنابت ئاوارە بویت لەدهۆک و تەنها ئەندام پەرلەمانێک بویت ،
هیوادارم لەو شارەی کەبەخوێنی پێشمەرگەو هێزکانی تر پارێزراو هاوشێوەی ئەنبار نەکەوتە ژێر دەستی داعش کاتێکی خۆش بەسەربەریت .
وەڵامی تریشم دەبێت بۆ وتەکانی دیکەت .