Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

ئەو ئافرەتە کێیە کە بە زۆرترین دەنگ بووە ئەندامی دەستەی کاڕگێڕی یانەی هەولێر؟


 کڵپەنیوز-هەولێر:

دوێنێ سێشەممە ١٦ی ٧ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی گشتی دەستەی کاڕگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر ئەنجامدرا، پاش ڕکابەرییەکی چڕ لەنێوان بەربژێران، لە ئەنجامدا (٦) کەس بوونە ئەندامی دەستەی کاڕگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر.
یەکێک لەو کەسانەی کە دەنگێکی زۆر و بەرچاوی بەدەستهێنا، (ئاڵا دیدەوان خورشید) بوو کە تاکە ئافرەتی نێو دەستەکەیە.

لە دوێنیوە چەندین دەنگۆی جیاجیا لەبارەی ئەم ئافرەتە بڵاو کراوەتەوە.
ئاڵا کچی (عەمید دیدەوان خورشید)ـە باوکی یەکێکە لە فەرماندەکانی هێزەکانی زێرەڤانی و هەروەها مامی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە و باپیری یەکێکە لە کەسایەتیی دیارەکانی شاری کەرکووک و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلول و گوڵان بووە، مێژوویەکی درێژخایەنی سیاسیان لەگەڵ پارتیدا هەیە.

-ئاڵا بۆ ماوەی (١٢) سال یاریزانی کاراتی بووە،
 -ساڵی (٢٠٠٩) یەکەم ئافرەت لە سنوری هەولیر توانیوویەتی پشتێنەی ڕەش وەربگرێت و دەرچووی کۆلێژی وەرزشە.
ئاڵا دێدەوان پێشتر یاریزانی تۆپی دەستی یانەی هەولێر بووە  چەندین دەستکەوتی لەگەڵ یانەکە هەبووە.