Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

سودانی: هێرشێکی ترسنۆکانە کرایە سەر عێراق و بێ سزا نابێ


کڵپەنیوز:

نووسینگەی سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق هاتەدەنگ و بەترسنۆکانەی ناوبرد.

لەراگەیاندراوێکدا نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە هێرشێکی ترسنۆکانەدا لە کاتژمێر (2:15 بۆ 3:45) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆمەڵێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچوکی خۆکوژی ژماریەک شوێن و بنکەی سەربازی عێراقیان کردە ئامانج.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە هێرشەکە زیانێکی بەرچاوی بە سیستمەکانی رادار لە کەمپی تاجی لە باکوری بەغداد و بنکەی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقار گەیاندوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی لێبکەوێتەوە.

 گوتیشی: "ئەم کردەوە تاوانکارییە بێ سزا تێناپەڕن و هێزە چەکدارەکان وەک قەڵغانێک دەمێننەوە بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان و خاکەکەمان و سەروەریمان".

هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەربنکە سەربازییەکانی عێراق لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لەعێراق کردووەتە ئامانج، ئەوەش دوای ئەوەدێت، کە لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆسەر ئێران حکومەتی عێراق پشتیوانی میدیایی خۆی بۆئێران دەربڕی و میدیاکانی وڵاتەکەشی بەوە پابەندکرد، کە باسی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسڕائیل نەکەن.