Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی، حزبەکانی کەرکوک بەسەردەکاتەوە

 

کەرکوک-کڵپەنیوز:

ئەمڕۆ ١-٧-٢٠٢٥ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵ (دیاری حسێن) یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و هەڤاڵ (محمد کمال) بەرپرسی لقی ٣ی کەرکوک و هەڤاڵ (سەید ڕێبوار) بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی مەکتەب، سەردانی بارەگای هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقییان کرد لە شاری کەرکوک کرد.

لەلایەن بەڕێز (دڵشاد حەساری) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی حزبی شوعی و بەڕێز (حاجی خالید) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک و  بەرپرسانی باڵای هەردوو حزب لەکەرکوک پێشوازی گەرمیان لێکرا.

سەردانەکە بەمەبەستی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندی نێوان هەردوو حزب بوو لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەرژەوەندی زیاتری گەلی کوردستان.

 لەهەردوو دانیشتنەکەدا هەردوو حزب لەگەڵ شاندی پارتی هاوڕابوون کە پێویستە کەرکوک مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵ بکرێ بەپێی ئەو تایبەتمەندیە جیاوازەی کە هەیەتی. پێیان وابوو، کە گرنگە مشورەت و هەماهەنگی هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسیەکان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکان پەیوەست بە پرسە نیشتمانیەکان.

لەسەردانەکانیشدا بەشێوەیەکی گشتی باس لە بارودۆخی عیراق و بەتایبەت شاری کەرکوک و دەوروبەری کرا، هەروەها بۆچوونی تایبەتی حزبەکان خرایە ڕوو لەسەر تایبەتمەندیەکانی کەرکوک و گرنگی هەبوونی هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکان لەپێناو بەرژەوەندی باڵای هەموو پێکهاتەکان و پتەوکردنی پەیوەندیەکان بەشێوەیەکی گشتی.