Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

حکومەتی میسڕ کەسوکاری شەهیدانی نان قەرەبوو دەکاتەوە

 



کڵپەنیوز:
حکومەتی میسڕ بڕیاری دا بەقەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی رۆژی هەینی، کەتیایدا 19کەس بوونە قوربانی.


رۆژی هەینی 27ـی حوزەیرانی 2025، 18 کچی گەنجی خوار تەمەن (21)ساڵ، کە دانیشتووی گوندی (کفر سەنابسە)ی سەربە شارۆچکەی مەنوفی سەربە پارێزگای مەنوفیەن لەوڵاتی میسڕ، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە لەنێوان پاسێک و تانکەرێکی گواستنەوەدا روویدا و تەواوی سەرنشینانی پاسەکە، کە لەشۆفێرێک 18کچی گەنج پێکهاتبوون گیانیان لەدەستدا.

بەپێی وتەی کەسوکاری قوربانییەکان، کە بۆ میدیاکان قسەیان کردووە، کچەکانیان بۆ لێکردنەوەی ترێ لەباخێکی سنووری شارۆچکەی مەنوفی رۆیشتوون و لەرێگادا تووشی ئەو رووداوەبوونە.

میدیای فەڕمی میسڕ ئەو کچانەی بەشەهیدی نان ناوبرد و محەمەد جوبرانی وەزیری کاری میسڕ لەبەیاننامەیەکدا سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانییەکان کرد و رایگەیاند بڕیاریانداوە بەقەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە.

بەپێی بەیاننامەکە حکومەتی میسڕ بڕی 200هەزار جونەی میسڕی بەهەر خێزانێک دەبەخشێت، کەسێکیان لەو رووداوە گیانی لەدەستدابێت، ئەو بڕەش هاوتایە بەرامبەر 5ملیۆن و 268هەزار و 409دیناری عێراقی.

هەروەها حکومەت بڕی 20هەزار جونەی میسڕی بەهەر خێزانێک دەبەخشێت، کەسێکیان لەو رووداوە برینداربووبێت، ئەو بڕەش هاوتایە بەرامبەر 5سەد و 26هەزار و 840دیناری عێراقی.