کڵپەنیوز:
بەپێی زانیارییەکان نزیک کاتژمێر 11:30خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ چەند مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک کرا، بەڵام بەتەواوی ئامانجیان نەپێکا.
بەپێی وتەی دەستەی کارگێڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک، سێ مووشەک لەنێو فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتەوە، کە دوو مووشەکیان دەرگای سەربازی فڕۆکەخانەکە و مووشەکێکی دیکەش دەرگای مەدەنی فڕۆکەخانەکەی کردووهتە ئامانج.
هەر لەو هێرشە مووشەکیانەی سەر کەرکووک مووشەکێک لەنێو ماڵێکی گەڕەکی عروبه و مووشەکێکی دیکەش لەنزیک بینای پارێزگای کەرکووک کەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەک کارمەندی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک بەسوکی برینداربووە.
دەستەی کارگێڕی فڕۆکەخانەکەش رایگەیاند هێرشەکان بەهیچ شێوەیەک کاریگەرییان نەکردووەتە سەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە.